کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.حوسەین چەلیك: مام جەلال خەباتی بۆ دیموكراسی و برایەتی گەلان دەكرد

.

07:24 PM - 04/10/2022

لەساڵیادی ماڵئاوایی شكۆی نەتەوەو نیشتمان سەرۆك مام جەلال پرۆفیسۆر .د. حوسەین چەلیك مامۆستای زانكۆ و وتەبێژی پێشووی پارتی دادوگەشەپێدان (AKP) لە پەیامێكدا دەڵێت: "شاهیدی گرنگیدانی سەرۆك جەلال تاڵەبانیم  دەیدا بۆ یەكڕیزی" و دەڵێت: "هەمیشە خەباتی بۆ دیموکراسی و برایەتی گەلان کردوە".
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی پرۆفیسۆر د.حوسەین چەلیك-ە:
پرۆفیسۆر د.حوسەین چەلیك
بۆ بەڕێز باڵوێز د. محەمەد سابیر
پێش هەموو شتێک سوپاس بۆ بانگهێشتنامەکەت، من زۆر داوای لێبوردن ئەکەم کەنەمتوانی لەگەڵتان بم لە پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، شەشەمین سەرۆکی عیراق، بەهۆی پرۆگرامەکانم کە پێشتر دامنابوون لە شاری وان، کە شوێنی نیشتەجێبونمە.
من شایەتحاڵی ئەو گرنگییە بووم کە جەلال تاڵەبانی دەیدا بە دەستپیشخەرییە کوردییەکەمان، بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و  هەروەها پرۆژە برایانەکەمان لەو کاتەی کە وەزیری رۆشنبیری و پەروەردەی نیشتمانی و وتەبێژی پارتی ئاکەپە بووم، هەروەها وەکوو کەسێکی بەڕێزی دەوڵەتمەدار هەمیشە لەبیرما دەبێت کە خەباتی بۆ دیموکراسی و برایەتی گەلان کردوە لە ژیانیدا.
بە سۆزەوە یادی شەشەمین سەرۆکی عیراق جەلال تاڵەبانی دەکەم

باڵیۆز د.محەمەد سابیر
سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە