کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هادی عامری: سەرۆك مام جەلال سیمبۆلی نەتەوەیەكە

.

08:53 PM - 03/10/2022


سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح تەئكیدیكردەوە لەوەی سەرۆك مام جەلال مێژوو و سەركردەیەكە كە پێویستە هەموو سیاسەتمەداران سوودی لێوەربگرن.
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە پەیامێكیدا بۆ ساڵڕۆژی ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال رایگەیاندووە، سەرۆك مام جەلال رۆڵی باوكی بۆ عیراقییەكان هەبوو، جێپەنجەی لە مێژووی عێراقدا بەجێهێشتووە، دەشڵێت: لە رۆژانی خەبات و شۆڕشگێڕیدا ناسیومانە كە سیمبۆلی نەتەوەیەكە و ساڵانی زۆری پڕ نەهامەتی كۆی كردینەوە و پەیوەندییەكی زۆر بەهێز و پتەومان هەبوو لە پێناو رزگاركردنی عیراق لە دیكتاتۆریەت، دواتر لە سەردەمی دەسەڵات و حوكمڕانیشدا ناسیمان كە نمونەیە لە دانایی و سادەیی و چەند شارەزایە لە بەڕێوەبردن و سیاسەتدا.
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح راشیگەیاندووە، سەرۆك مام جەلال شارەزایەكی زۆری لە هەموو كێشەكان و چۆنێتی چارەسەركردنیان هەبوو، هەموو عیراقییەكان خۆشیان دەویست، چونكە مام جەلال هەموو عیراقییەكانی خۆشدەویست، ماڵەكەی ببوە شوێنی كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنەكان و بە شێوەیەكی دۆستانە چارەسەری بۆ كێشە و ناكۆكی نێوان لایەنەكان دەدۆزیەوە.
هادی عامری لە پەیامەكەیدا ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆك مام جەلال تەنها موڵكی خانەوادەكەی و كوردستان نییە، بەڵكو مێژوو و سەركردەیەكی عیراقییەكانە كە لە بیر ناكرێت و پێویستە ئەزموونی سیاسی و سیاسەتەمەدارانیش لە عیراق سوود لەو مێژووە وەربگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە