کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مام سەرکردەیەکی مەزن

.

04:23 PM - 03/10/2022

مام سەرکردەیەکی مەزن   

 

حەسەن بێگەڵاسی  

 

 پێنچ ساڵ بەسەر کۆچی سەرکردەو کارێزمای گەورەی گەلەکەمان  مام جەلال تێپەڕی ، کورد شاپیاو شاسوارو کەڵەپیاوێکی مەزنی لەدەستدا ، سەرکردە و پێشەنگ و داینەمۆو تاقانەیەکی بێ وێنا ی لەدەست چوو ، بلیمەت وکارێزمایەکی  هەڵکەوتوو سەرکەوتوو لەوڕۆژەدا ماڵئاوای لێکردین .  

بەڵێ کورد زاناو دانا وحەکیمێکی هیمەت  خاوەن هێزو توانستیکی گەورەی لەدەست دا، کۆچی مام هەر هەر تەنیا بۆکورد جێگای داخ و خەمباری نەبوو ،بەڵکو لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرچوار پارچەی کوردستان خەسارەتێکی گەورەبوو، ئەفسوس عێراقی دوای مام و هەرێمی دوای مام ئێستا  بەدەست بێ مام ییەوە دەناڵێنن .  

بێ مامی تاهەنووکە ئاڵنگاریەکانی قوڵترو فراوانتر و ئاڵۆزتر، تائەمڕۆ فریاد ڕەسێک دوای مام نییە لەعێراق بۆ ئەوەی  بۆپێکهاتەکان و کەمەنەتەوەییەکان ببێتە چەتری کۆکەرەوەو خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی بۆ گەل بگەڕێنێتەوە ، وەلێ مام شاسواری ئاوەدانی و هیواو ئومێد بوو بۆگەلەکەی ،هەمدیسان فریاد ڕەس و خەمخۆر بوو بۆ خۆشگوزەرانی  ژیانی  تاک و هاونیشتیمانیان . 

ئەوەی لەئێستادا  بۆ ئێمە مانان گرنگەو جێگای  شانازییە خوێندکارێکی  بەوەفاو گوێڕایەڵ و دڵسۆزبین  لەسەر فەلسەفەو ڕێبازە پیرۆزەکەی مام  ، هەمدیسان یەکێتی وەکو بیلبیلەی چاومان بپارێزین ، چونکە وەفا بۆمام  بەڕشتنی فرمێسکی تیمساح نییە ، بەڵکۆ وەفاداری بۆ مام پاراستنی ڕێبازە پیرۆزەکەیەتی خزمەتکردنی خەڵک و گوێڕایەڵی گەلەکەیەتی ، هەمدیسان  بەردەوام بوونە لەسەر بنەماو ئایدلۆژیا و  ئیشکردن و تێکۆشانە بۆ گەیشتن بەلوتکەی سەرکەوتن . 

 

لەو دەلاقەوە کلیلی ئەو ڕێبازە پیرۆزە  کۆڵنەدان و پەروەردەو خود پێگەیاندن و مرۆڤ دۆستی و ژیان دۆستی  یەکێکی ترە لەئەولەویەتی کارە جوان و پیرۆزەکانی مام، لەو سۆنگەیەوە وەفا بۆمام هاوکاری و پشتیوانی کردنی خەڵک و هاندانیان بەرەو  خود پەروەردەکردن و دابینکردنی ژیانێکی خۆشە بۆیان ، بۆئەوەی هەموومان بەیەکەوە  بتوانین مێژووی  وەفاداری بۆ  خود و یەکێتیەکەمان  دووبارە  تۆمار بکەینەوە  .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە