کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. شێركۆ جەودەت: یەكگرتوی ئیسلامی هەمیشە رۆڵی بەڕێز مام جەلال بەرز دەنرخێنێت

.

08:08 PM - 02/10/2022


د. شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان لەساڵیادی كۆچی دوایی شكۆی نیشتمان ڕایدەگەیەنێت: رۆڵی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ یەكگرتوی ئیسلامی رۆڵی نزیكی و لێكتێگەیشتن و پێكەوە كاركردن بووە بۆ ئاشتەوایی، یەكڕیزی نیشتمانیش هەمیشە بەرنامەی كاركردن بووە لە نێوانماندا. دەشڵێت: یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان هەمیشە رۆڵی سەرۆك مام جەلال بەرز دەنرخێنێت لە پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی و كاركردن بۆ یەكخستنی هەوڵەكان بەرەو چاكسازی و ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانەی كە پێویستن بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان و ئاشتەوایی لەسەر ئاستی عیراق.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕاشیدەگەیەنێت: كۆچی دوایی مام كەلێنێكی گەورەی دروست كرد لە سەرۆكایەتی و روئیای سیاسی و كاری سیاسی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق و لەو نێوەندەشدا جێگای خاڵییە، چونكە هەرێم و عیراق هەمیشە پێویستیان بە عەقڵییەتی كۆكەرەوە و یەكڕیزی نیشتمانی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاكسازییە بەشێوازی میانڕەوانە، بۆیە تا ئێستا نەتوانراوە جێگای سەرۆك مام جەلال پڕبكرێتەوە، ئاسەوارەكەشی بەسەر رەوتی سیاسی و پەرتوبڵاوی سیاسی هەرێم و عیراقەوە بە روونی دیارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە