کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەرسیتی گرنگی بە تواناكانی بۆرنا سۆسای كرواتی دەدات

.

02:45 PM - 23/09/2022


بەرپرسانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی لە هەوڵێكی زۆردان تا لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستێك لەگەڵ بۆ رنا سۆسای كرواتی و بەرگریكاری لای چەپی یانەی شتو تگارتی ئەڵمانی ئیمزا بكەن و ناوبراویش لە میركاتۆی زستانەدا ببەنە ریزەكانیان، تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئاشكرای كردووە : بەرپرسانی یانەی مان سیتی بە شێوەیەكی رەسمی پەیوەندیان بە بەڕێوەبەری كارەكانی سۆساوە كردووە، ئەویش لە پێناو ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا رەزامەندی ناوبراو بەدەست بهێنن و لە نزیك ترین كاتیشدا روو لە ریزەكانیان بكات، تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت ئاماژەی بەوەش كردووە : لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بەرپرسانی ستیزنس لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی شتوتگارت ئەنجام دەدەن و گرێبەستێكی گرانبەهاشیان پێشكەش دەكەن ، تا بتوانن بۆندی ئەو یاریزانە بە سوودی خۆیان یەكلایی بكەنەوە، هەروەها بە پێی زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت : مانچستەرسیتی تاكە یانە نییە خواستی لەسەر گواستنەوەی ئەو بەرگریكارە تەمەن 24 ساڵە هەیە ، بەڵكو چەندین یانەی تری بەهێز و ناوداری كیشوەری ئەوروپاش لە هەوڵی ئەوەدان لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا یكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە