کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سێرگی لاڤرۆڤ: ئێمە شەڕ دژی هەموو وڵاتانی ئەوروپا دەكەین

.

10:06 PM - 22/09/2022


سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان كە بۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامانی ئەنجومەنەكە رێكخرابوو، وتەیەكی پێشكەشكرد و راگەیاند وڵاتەكەی بەتەنها لەگەڵ ئۆكرانیا شەڕ ناكات بەڵكو لەگەڵ هەموو وڵاتانی رۆژئاوا شەڕ دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە كیێڤ زۆر لە مێژە ستەم لەو كەسانە دەكات كە زمانی ڕوسی وەك زمانی خۆیان دەبینن،  وەزیری دەرەوەی ڕوسیا راشیگەیاند هاوپەیمانانی ئۆكرانیا تاوانەكانی كیێڤ پەردەپۆش دەكەن و ئەو سیاسەتە بە واتای تێوەگلانی راستەوخۆی رۆژئاوا لەو ململانێیە دێت و دەیكاتە لایەنێك لە ململانێكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە