کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو تیرۆریستی داعش لە چیای حەمرین كوژران

.

07:41 PM - 22/09/2022


 لە چالاكییەكی هاوبەشی دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای هەواڵگری و هێزی ئاسمانی عیراقدا لە چیای حەمرین، دوو تیرۆریستی داعش كوژران، لەو بارەیەوە وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق، یەحیا رەسوڵ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە چالاكییەكە بەفەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەنجامدراوە و فڕۆكە جەنگییەكان مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان كردووە  و لە ئەنجامدا دوو تیرۆریست كوژراون، لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە لە دوای بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان، هێزەكانی سوپای عیراق لە ڕێگەی فڕۆكەوە دابەزیونەتە ناوچەكە و دەستیان بەسەر كەلوپەل و پاشماوەی بەجێماوی تیرۆریستەكاندا گرتووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە