کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توێژینەوەیەك: %80ی یارییە پلاستیكیەكانی منداڵان ژەهراوین

.

05:46 PM - 16/09/2022


 بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی گۆتەنبێرگی سوید كە لەلایەن ژمارەیەك لە توێژەرانی زانكۆكەوە ئەنجامدراوە لە سەدا هەشتای ئەو یارییە پلاستیكیانەی منداڵان یاری پێدەكەن، لەدوای ماوەیەك لەبەكارهێنان ژەهراوی دەبن، توێژینەوەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو بەكارهێنانی ئەو یارییە پلاستیكە كۆن بووانە زیانی دەروونی و جەستەیی زۆر بە منداڵان دەگەیەنێت و گەشەیان دوادەخات، هە لە توێژینەوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە هەندێك جار بەهۆی بەكارهێنانی ئەو یارییانەوە منداڵان تووشی نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشییە مەترسیدارەكانی تر دەبن بۆیە پێویستە یارییە پلاستیكیەكان لەدوای كۆنبوونیان بەكارنەهێنرێن و لە ناو ببرێن، هاوكات توێژەرانی توێژینەوەكە داوایان لە كۆمپانیا و كارگەكانی بەرهەمهێنانی یارییەكانی منداڵان كردووە لەپێناو تەندروستی منداڵاندا پێداچوونەوە بەو ماددە كیمیاییانەدا بكەن كە لە كاتی دروستكردنی یارییەكاندا بەكاردەهێندرێن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە