کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرشێكی سوپای ئیسرائیل لەسوریا كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

.

03:34 PM - 15/08/2022

ئاژانسی هەواڵی سانای سوریی لە زاری سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە ئیسرائیل هێرشێكی مووشەكی بۆ سەر چەند خاڵێك لە ریفی دیمەشق ئەنجامداوە لە ئاراستەی باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنانەوە.
راشیگەیاند هێرشێكی تریش چەند خاڵێكی باشووری پارێزگەی تەرتووسی كردۆتە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەكاندا سێ سەربازی سوپای سوریا كوژران و سێی تریش بریندار بوون، روونیشیكردەوە سیستمی بەرگری سوریا وەڵامی چەند هێرشێكی مووشەكی ئیسرائیلی داوەتەوە و بەشێك لەموشەكەكان خراونەتەخوارەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە