.
11:08 PM - 09/08/2022
گەرما و وشكەساڵی هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەكەن و بە هۆیانەوە بەرهەمە كشتووكاڵییەكانی ئەو كیشوەرە بە ڕێژەی لە سەدا پەنجا كەمیانكردووە.
لەو بارەیەوە توێژەرانی بەشی توێژینەوە زانستییەكانی كۆمسیۆنی ئەوروپا ئاماژەیان بەوەكردووە: لە پێنج سەدەی ڕابردوودا یەكەمینجارە گەرما و وشكەساڵی بە شێوەی ئەمساڵ مەترسی بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا دروست دەكات و پێشبینی دەكرێت ئەو دۆخە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی خواردن و وزە و ئاوی شیرین دروست بكات، توێژەرانی كۆمسیۆنی ئەوروپا ئەوەشیان خستۆتەڕوو: لە ڕووی شەپۆلەكانی گەرما و وشكەساڵییەوە ئەمساڵ لە ساڵی ٢٠١٨ مەترسیدارترە و یەكەمین جارە لە پێنج سەد ساڵی ڕابردوودا وڵاتانی ئەوروپا ڕووبەڕووی مەترسییەكی لەم شێوەیە دەبنەوە.
هاوكات بە پێی توێژینەوەیەكی دەزگای ئەوروپی بۆ لێكۆڵینەوە لە وشكەساڵی، لە سەدا چل و پێنجی خاكی ئەوروپا لە ژێر مەترسی وشكەساڵیدایە و ئەوەش كاریگەری لەسەر بەرهەمە كشتووكاڵییەكانی ئەو كیشوەرە دروستكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە