کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

موقتەدا سەدر: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بۆتە داواكارییەكی جەماوەری و سیاسی

.

10:45 PM - 06/08/2022

موقتەدا سەدر: هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بۆتە داواكارییەكی جەماوەری و سیاسی
 موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لەپەیامێكدا پابەندبونی خۆی بە داواكاریی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی تری پێشوەختە دوپاتكردەوە و رایگەیاند، لەلایەن بەشێكی زۆر لە هێزە سیاسییەكانی كورد و سوننە و شیعە و چین و توێژەكانی تری وڵاتەوە پشتیوانی لەو بیرۆكەیە دەكرێت بۆ زرگاركردنی عیراق لەدەستی گەندەڵی و پاشكۆیەتی.
موقتەدا سەدر لە تویتێكدا نوسیویەتی، وەڵامی ئەرێنی هاتووە سەبارەت بە (هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان) و وەڵامێكی جەماوەری و هۆزەكان، لەلایەن ئەكادیمی و دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بانگخوازانی مینبەری حسێنیەوە، تەنانەت لە هەندێك لە زانایانی مەدرەسی بەشەرەفەوە و لە هەندێك لە سەركردە سیاسییەكانی كورد و سوننە و تەنانەت شیعەكانیشەوە".
موقتەدا سەدر سوپاسی ئەو كەسانەی كرد كە پشتگیریان لە بیرۆكەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كردوە و بۆ خۆپیشاندەرانیش وتی، داوایان لێدەكات هەڵوێستێكی جددی بگرنەبەر بۆ ڕزگاركردنی عیراق لە گەندەڵی و پاشكۆیەتی و ڕاستكردنەوەی ڕەوتی پرۆسەی سیاسی كە زیانی بە خەڵك و وڵاتەكەش گەیاندوە. دەشڵێت، دەستبەرداری قسە بن و هەنگاو بنێن بۆ كردەوەی جدی و راستەقینە، با لە دیالۆگی كەم دور بكەونەوە، عیراق پێویستی بە كردەوە هەیە نەك قسە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە