.
06:40 - 05/08/2022
ژمارەیەك پارچە تەقەمەنی لە گەرمیان ھەڵگیرانەوە
تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ گەرمیان هەستا بە چارەسەرکردنی ژمارەیەك مین و تەقەمەنی لە چەند ناوچەیەکی گەرمیان.
ئەنجامی ئەم چالاکییە بریتی بوو لە (١١) یازدە مین و پارچە تەقەمەنی و کۆی تەقەمەنییەکان بۆ کۆگای تەقەمەنی گواسترانەوە بۆ ئەوەی لە کاتی گونجاودا لەناوببرێن.
ئەم تەقەمەنییانە بە هاوکاریی هاووڵاتیان و هێزەکانی ئاسایش، لەلایەن تیمەکانی هۆشیارکردنەوە و مینلابردن و رێکخراوی کارکردن لەپێناو ئاشتی لە ناحیەکانی کۆکس و قۆرەتو و مەیدان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دۆزراونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە