.
03:44 PM - 04/08/2022
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ململانێی یانەی بەرشەلۆنە دەكات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستێكی گەورە لە پریمەرلیگ لەمیركاتۆی ئەم هاوینە.
لەو بارەیەوە تۆڕی هەواڵی فوت میركاتۆی فەرەنسی ئاشكرایكردووە: پاریس سان جێرمان ئامادەكاری دەكات تا تواناكانی برناردۆ سیلڤای پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت كە ئەو یاریزانە ئامادەیی نیشانداوە بۆ سەرلەنوێ گەرانەوە بۆ خولی فەرەنسی.
باسی لەوەشكردووە: یانە پاریسیەكە گەشبینە بەوەی لەرێگەی لویس كامبۆسی راوێژكاری وەرزشییەوە گرێبەستی گواستنەوەی سیلڤا یەكلایی بكاتەوە كە ناوبراو رۆڵی هەبوو لەگواستنەوەی سیلڤا بۆ مۆناكۆ، روونیكردۆتەوە: یانەكەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ نرخی فرۆشتنی ئەو یاریزانەی لەنێوان 80 بۆ 85 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە كە لەهاوینی ساڵی 2017 و لەبەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناكۆی فەرەنسی یەوە پەیوەندی بە سیتیزنس كرد،ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە:ئەوەی بووەتە بەربەست لەبەردەم بەرشەلۆنە لەبارەی گرێبەستی سیلڤای تەمەن 27 ساڵ نەفرۆشتنی فر ینكی دی یۆنگی هۆڵندییە.
جێی باسە: برناردۆ سیلڤا بەدرێژایی 5 وەرز و لەگەڵ مانچستەر سیتی بەشداری لە 252 یاری كردووە لەرێگەیەوە 48 گۆڵی تۆمار كردووە لەگەڵ 51 ئەسیست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە