کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بەیاننامەیەكی لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە بڵاوكردەوە

.

09:44 PM - 30/07/2022

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بەیاننامەیەكی لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە بڵاوكردەوە
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بەیاننامەیەكی لەبارەی خۆپیشاندانەكانەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: ئێمە لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی خۆپیشاندانەكانی بەغدا دەكەین و نیگەرانین لە ئەنجامدانی توندوتیژی و ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئازادی ڕادەربڕین لە دەستوری عێراقدا زامنكراوە، لە بەشێكیتری بەیاننامەكەدا داوایەكیان ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكان كرد و ئەوەیان خستەڕوو كە ئەوان دەنگی خۆیان بەرزدەكەنەوە و داوا لە هەموو لایەنە سیاسییە عێراقییەكان دەكەن كە دانبەخۆیاندا بگرن و بەپێی دەستووری عێراق مافی خۆپێشاندانی ئاشتیانە دەستەبەر بكەن و خۆیان لە ئەنجامدانی توندوتیژی بەدوربگرن و هەوڵ بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییە سیاسییەكانی نێوانیان بەپێی دەستوور بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە