کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكەم و دووەمی سەر ئاستی هەرێم لە خوێندنی ئیسلامی لە قەزای كەلارن

.

02:56 PM - 29/07/2022


دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 12 ،یەكەم و دووەمی سەر ئاستی هەرێم، لە خوێندنی ئیسلامی لە سنووری پەروەردەی قەزای كەلارە. گلارا ئاكۆ بە كۆنمرەی 824 لە نۆ وانە توانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەدەست بهینیت. هەروەها گلارا ئاكۆ تایبەت بە كەناڵی گەلی كوردستان، رایگەیاند: دایك و باوك و مامۆستاكانی هاوكاری سەرەكی بوونە. هاوكات داواكاریشە، رێگە بە خویندكارانی خویندنی ئیسلامی بدرێت  لەبەشەكانی تری زانكۆ درێژە بە خوێندن بدەن. لای خۆشیەوە ئاكۆ كەریم، باوكی گلارە رایگەیاند: رێگە نادات منداڵەكانی ئینتەرنێت بەكاربهێنن. لەسەر ئاستی پەرەوەردەی گەرمیان، جگە لە گلارا ئاكۆ، هەر یەك لە محەمەد بەهمەن پلەی دووەمی هەرێمی بۆ خوێندنی ئیسلامی و دینە ئەیاد پلەی دووەمی هەرێم بۆ بەشە زانستییەكانیان بە دەستهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە