.
04:58 PM - 14/07/2022
قه‌ڵه‌مه به بڕشته‌كه‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه ساڵانێكی زۆره به له‌خۆبووردووییه‌كی زۆره‌وه كنه‌ی مێژووی میدیای كاغه‌زیی یه‌كێتی ده‌كات و زۆر ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌می قۆناغی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانیی له فه‌وت و بیرچوونه‌وه پاراست و سه‌رله‌نوێ چاپیكردنه‌وه، دواجار بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ڤاڵ و هاوكاری هه‌میشه‌ییمان (نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د) له گفتوگۆی كۆتاییدا بڕوانامه‌ی دكتۆرای بەدەستھێنا كه تێزی دكتۆراكه‌ی له‌ژێر ناونیشانی (ئایكۆنی به‌ره‌نگاری له‌هه‌ردوو گۆڤاری نووسه‌ری كورد و نووسه‌ری كوردستاندا) ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌و نازناوه زانستییه، به‌ناوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پیرۆزبایی له هه‌ڤاڵمان (د. نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د) ده‌كه‌ین و دڵنیایین وه‌ك چۆن له رابردوودا ئه‌زموون و شاره‌زاییه‌كه‌ی له ساغكردنه‌وه‌و تۆماركردنی مێژووی راگه‌یاندن و راگه‌یاندنی یه‌كێتیدا به‌كارهێناوه، له‌مه‌ودواش زانست و پسپۆڕییه‌كه‌ی ده‌خاته خزمه‌ت كاروانی نوێكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی راگه‌یاندن و به هه‌ماهه‌نگی زانستیانه تواناكانی بۆ سه‌رخستنی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ته‌رخان ده‌كات.
سه‌ركه‌وتن بۆ (د. نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د) ده‌خوازین و پیرۆزباییمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە