کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەوڵەتی یاسا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی خۆی ئاشكراكرد

.

03:44 PM - 04/07/2022

دەوڵەتی یاسا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی خۆی ئاشكراكرد    
دەوڵەتی یاسا بەسەرپەرشتی نوری مالكی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و دوای كۆبوونەوەكەش لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد هیواخوازن لە دوای كۆتاییهاتنی جەژنی قوربان گفتوگۆكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بگەنە ئەنجام.
لە راگەیەندراوەكە دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوە كردووە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی گفتوگۆیان لەسەر كراوە و تەئكید لەپێویستی خێراكردنی هەنگاوەكان كراوەتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت
ئەوەشی خستۆتەروو لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا  تەئكید لەبەردەوامی گفتوگۆكانی نێوان هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانەكانی و هێزە نیشتیمانییەكانی تر كراوەتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت و تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكانی پەیوەست بە پۆستەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی وەزیران.
زیاتر لە 8 مانگە هەڵبژاردنە پێشوەختەكە لەعیراق ئەنجامدراوە و تا ئێستا رێككەوتنێك لە بارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە