کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران شكستی دانوستانە ئەتۆمییەكەی دەوحەی خستە ئەستۆی ئەمریكا

.

02:57 PM - 04/07/2022

ئێران شكستی دانوستانە ئەتۆمییەكەی دەوحەی خستە ئەستۆی ئەمریكا
لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەنێوان حسێن ئەمیر عەبدولهەیان وەزیری دەرەوەی ئێران و كاترین كۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بارودۆخی سیاسی و ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گۆڕانكارە سیاسییەكانی جیهان تاوتوێ كرا. هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، سەبارەت بە شكستی دانوستانە ئەتۆمییەكەی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز بە بەشداریی ناڕاستەوخۆی ئەمریكا، وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنەی لە سیاسەتەكانی ئەمریكا گرت و رایگەیاند: ئەمریكا بەبێ هیچ دەست پێشخەرییەك، بەشداریی لە دانوستانەكانی مانگی رابردووی دەوحە كردووە بۆیە دانوستانەكە هیچ ئەنجامێكی لێ نەكەوتووەتەوە. باسی لەوەش كرد، ئێران سەبارەت بە پرۆژە ئەتۆمییەكەی، راشكاوانە سەرنج و بۆچوونەكانی خستووەتەڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە