کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فەهمی بورهان: رێكاری یاسایی دژی بڕیارە نایاساییەکەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك دەگرینەبەر

.

02:19 PM - 04/07/2022


فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بە توندی ئیدانەی بریارەكەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوكی كرد دەربارەی كۆبۆنی خۆراك دانیشتوانی رەسەنی كەركوك و لە لێدوانێكیدا بۆ گەلی كوردستان رایگەیاند وەكو حكومەتی هەرێم بە هەموو شێوازێك دژی ئەو بریارە دەوەستن و رێوشوێنی یاسایی و سیاسی لەگەڵ حكومەتی عیراق دەگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەم جۆرە مەیلی شۆڤێنی لە عیراقی نوێ سەرهەڵنەداتەوە.
فەهمی بورهان ئاماژەی بەوەش كرد ئەو بریارەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك دژی دەستوورە و بریارێكی شۆڤێنییە و پێچەوانەی هەموو بنەماكانی پێكەوەژیان و بنەما یاسایی و دەستورریەكان و متمانەی سیاسی لە شارەكە ناهێڵێت.
ئەوە لەكاتێكدایە پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك بە پێی بریارێك داوایكردووە لیژنەیەك پێكبهێنرێت بۆ پێداچوونەوە بە كارتی زانیاری و كۆبۆنی خۆراكی هاوڵاتیانی پارێزگاكە، ئامانجیش لەو هەنگاوە وەرگرتنەوەی كارتی زانیاری و كۆبۆنی خۆراكە لەبەشێك لەدانیشتوانی ڕەسەنی پارێزگاكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە