کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا و وڵاتانی رۆژئاوا تیرۆریستان دەگوازنەوە بۆ ئۆكرانیا

.

11:24 AM - 04/07/2022

توركیا و وڵاتانی رۆژئاوا تیرۆریستان دەگوازنەوە بۆ ئۆكرانیا
 ریاز حەداد باڵیۆزی سووریا لە روسیا، وڵاتانی رۆژئاوا و توركیای بە گواستنەوەی چەكدارە تیرۆریستییەكانی لە سووریاوە بۆ ئۆكرانیا، تۆمەتبار كرد. هەر لەو چوارچێوەیەدا، باڵیۆزەكەی سووریا، رایگەیاند: بە مەبەستی بەشداریكردنی شەڕ لە دژی روسیا، سەریان سووڕماوە لەوەی وڵاتانی رۆژئاوا و توركیا، چەكدارانی داعش و بەرەی نوسرە لە سووریاوە دەگوازنەوە بۆ ئۆكرانیا. وتیشی بە گواستنەوەی ئەو چەكدارانە، ئۆكرانیا دەبێتە لانكەی تیرۆر و بەكرێگیراوان. باسی لەوەش كرد، گواستنەوەی تیرۆریستان بۆ ئۆكرانیا، ئەنجامی سەربازیی و ئەمنی باشی نابێت و وا دیارە پێش گواستنەوەیان، بە وردی دۆسێیەكە و كاردانەوەكان تاوتوێ نەكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە