کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەزمی نوێی جیهانی نەوت و گاز و چارەنوسی کورد

.

11:42 AM - 03/07/2022

نەزمی نوێی جیهانی نەوت و گاز و چارەنوسی کورد

لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان بەردەوام لە قەیرانی ئابوری ودارایدایەو هەمووسێکتەرەکانی لەپاشەکشەیە و کێشەی وشکەساڵی و ژینگەش تادێت کاریگەری خۆی دروست دەکات .

لەلایەکی تریشەوە لەگەڵ بەغداد لەملانێ یەکی توندایە لەسەر ڕادەستکردن و ڕادەست نەکردنی دۆسێی نەوت بەبەغداد.

بەهۆی مەترسی هەناردکرنی هەناردەکردنی غاز  هەرێم گلاوە بەکۆمەڵێک کێشەی ناوخۆیی ،هەرێمی ،نێودەوڵەتی یەوە و گوشاری دەوڵەتانی نەیاری هەناردەکردنی غاز ئەوەندەی تر کێشەی هەرێم لەبەغداد قورستر دەکەنەوە.

لەلایەکی ترەوە شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا، و پێکدادانی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لەسەر دابینکردنی وزە، باس لە نەزمێکی نوێی جیهانی دەسەپێنێت کە تایبەتمەندییەکانی دەستیان کردووە بە شێوەگرتن و هاوسەنگی جیهان دەگۆڕێت.

لەم گۆڕانکاریانەدا ڕاستەوخۆو ناڕاستەو خۆ کاریگەریان لەسەر چارەنووسی نەوت وگازی هەرێمی کوردستان هەیە چونکە هەرێمی کوردستان لەڕووی وزەوە بەسراوەتاوە بەسیستەمی وزەی جیهانی و هەرگۆڕانکاری یەک ڕووبدات کاریگەری لەسەر وزەی هەرێم دروست دەکات چونکە هەم ڕووسیا هاوبەشە لەپرۆسەی نەوتی هەرێم هەم ئەمریکاو ،وەئەمریکاو ئەوروپاش چاویان لەسەر غازی هەرێمە  لەم نێوەندەدا بەرژەوەندی ئەم دوو زلهێزە لەهەرێم بەریەک دەکەون لەئایندە چونکە جەنگەکەناڕاستەوخۆ بۆ کۆتایی پێهێنانی هەژموونی وزەی ڕووسی یە.

 کۆمەڵێک پرسیار دێتە پێشەوە کەئەمانەن :

ئایا کام هێز براوەی گەورە دەبێت؟ کێ دەدۆڕێت و کێ براوە دەبێت؟

کورد هەرلە ئێستاوە خۆی یەکلاکاتەوە بەلای ئەمریکا یان ڕووسیا یان هاوسەنگی ڕاگرێت ؟

کورد چۆن بتوانێت ئەم ململانێ بەقازانجی خۆی یەکلاکاتەوە؟

هەموو ئەم پرسیارانە وەڵام دەەینەوە

بەداخەوە کورد تائێستا ناوەندێکی تایبەتی نی یە بە توێژینەوو ولێکۆڵینەوەو بەدواداچون وشیکاری و ئایندە بینی بۆ پلان و چارەسی گونجاوی پێش وەخت بۆئەم هەموو کێشانە ڕووبەڕووی دەبنەوە  وچۆن لەکۆتایی بەسودوبەرژەوەندی خۆی  بەکاری بهێنێت. 

لەخوارەوە هێزو توانای هەردوو بەرەی بەشەڕهاتوو شیدەکەینەوە لە توانا و خۆڕاگریان و سەرکەوتن و دۆڕانی هەرلایەک لە ماوەی نزیک،مام ناوەند ،دوور

ڕووسیا :

نەزمی نوێی جیهانی دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، براوە و دۆڕاوی نوێی لە بواری وزەدا بەرهەمهێناوە لەگەڵ گۆڕانی ڕەوتی بازرگانی.  مۆسکۆ هێشتا ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیار دۆلار لە داهاتی نەوت و گاز وەردەگرێت، چونکە ئەوروپا بەردەوامە لە کڕینی غازی ڕووسیا و ئاسۆی بڕینی هەموو پێداویستییەکانی غازی ڕووسیا ترسی لێدەکرێت.  ڕەنگە لە کورتخایەندا دەستی براوەی ڕووسیا هەبێت، چونکە ئابوورییە گەورەکانی ئەوروپای بە گازی سروشتییەوە بەستبووەوە.

 بەڵام ئەگەری زۆرە  لە ماوەی مامناوەند بۆ درێژخایەندا پێگەی مۆسکۆ وەک زلهێزێکی جیهانی وزە لەدەست بدات، چونکە بڕیاری ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە وزەی ڕووسیا بە شتێکی نەگەڕاوە دادەنرێت.

لێرەدا کورد دەبێت باش لەم هاوکێشە بگات و لەم قۆناغەی سەرکەوتنی ڕووسیا بگات بزانێت چۆن هەڵوێست هەڵدەگرێت باقازانجی خۆی.

 ئاسیا دەتوانێت زۆرێک لەو بەرمیلە نەخوازراوانەی ڕووسیا وەربگرێت کە لە ڕۆژئاوا قەدەغە کراوە، بەڵام ناوەندی غازەکە لە ساڵانی داهاتوو دەچێتە چین نەک چەند مانگێک و پێویستی بەکاتە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی ژێرخانی پێویست بۆ ئاڕاستەکردنەوەی ڕۆیشتنی غازی ڕووسیا لە گەورەترین بازاڕەکەیەوە.

ئەمریکا :

 هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و غازی سروشتی یارمەتی کەرتی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا دەدات کە ڕەنگە براوەیەکی گەورە بێت لە فەرمانی نوێی وزەی جیهانی لە مامناوەند بۆ درێژخایەندا، چونکە ڕۆژئاوا بەدوای نەوت و غازی غەیرە ڕووسیادا دەگەڕێت بەبێ گوێدانە پێشهاتەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا.

لێرەدا پێشبینی سەرکەوتن وبراوە لە ماوەی درێژ بۆئەمریکایەو ئەمریکا چاوی لەوسەرکەوتنەیەو ڕەچاوی ئەوەناکات چی ڕوودەدات وچۆن دەبێت ،دەبێت کورد زۆر بەوردی هەڵسەنگاندن بۆ سەرکەوتنی کۆتایی ئەمریکابکات.

لە کورتخایەندا ڕووسیا دەبێتە براوە

  بەڵام پیشەسازی نەوت و غازی ئەمریکا لە بەرزکردنەوەی بەرهەمهێناندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی کورتخایەن دەبێتەوە.  ئەم بەربەستانە بریتین لە کێشەکانی زنجیرەی دابینکردن، بەرزبوونەوەی بەرچاوی تێچوونەکان، ئیدارەی ئەمریکا کە خواستی بەردەوامی هەیە بۆ پێشخستنی وزەی پاک، هەروەها ئەو ڕاپۆرتانەی کە پیشەسازی نەوت تاوانبار دەکەن بە توندی بازاڕەکانی سووتەمەنی و بەشداریکردن لە بەرزبوونەوەی ژمارەی پێوانەیی بەنزین.

 ئەگەر بەرهەمهێنەرانی ئەمریکی ژینگەیەکی ڕێکخراوەیی پشتیوانیان هەبێت بۆ وەبەرهێنان لە دابینکردنی نوێدا، ئەوا ئەمریکا چانسی بردنەوەی یاری درێژخایەنی وزەی جیۆپۆلیتیکی هەیە.  دەبێتە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوتی خاوی ئەمریکا لە ناوچە گەورەکانی بەکاربەر، لەوانە لە ئەوروپا و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە باکووری ئاسیا، کە هەرگیز نایانەوێت جارێکی دیکە پشت بە وزەی ڕووسیا ببەستن.

 هەروەها ئەمریکای لاتین دەرچەیەکی سروشتییە بۆ هەناردەکردنی وزەی ئەمریکا بەهۆی نزیکیی لە ئەمریکا، بەتایبەتی کە ئەوروپا کە ئێستا تینووی هەموو جۆرە وزەیەک بووە، ئەوەندەی پێش لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سووتەمەنی هەناردەی ئەمریکا ناکات و پێش قەیرانی وزە لە پاییزی ٢٠٢١.

 کەواتە  لە ماوەی درێژ سەرکەوتن بۆ وزەی ئەمریکایەو بەوپێ یە  بازاڕەکانی ئەوروپا،باکوری ئاسیا و ئەمریکای لاتین  دەبنە جێگەی هەژموونی وزەی ئەمریکی و بەرژەوەندی وزەی کوردستان دەکەوێتە ئەم ناووچە هەژموونەی ئەمریکاو هەرهەنگاوێکی هەڵەی کورد بەزیانی گەورە بۆ کورد دەشکێتەوەو  هەمووشتێکمان لێ تێک دەچێت ،دەبێت کورد زۆربەوریای مامەڵەی ئەم پێشهاتنەبکات.

پێگەی دەسەڵاتی ڕووسیا لە ماوەی مامناوەند و درێژخایەندا بەهۆی گۆڕانی ڕەوتی بازرگانی وزە و بڕیاری ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و غازی ڕووسیا، بە ئامانجی سەربەخۆبوون لە هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا تا کۆتایی ساڵ، و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی، تێکدەچێت لە غازی ڕووسیا لە ساڵی ٢٠٢٧.

 پێش جەنگ ڕووسیا چاوەڕێی ٣٠ ساڵی دیکەی داهاتی نەوت و غازی گەرەنتی بوو.  ئێستا سەیری سێ یان دەکەن” بەرپرسێکی باڵای ئەڵمانیا بە ڕاچمانی لە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی وتووە.

 روسیا لە 100 رۆژی یەكەمی جەنگی ئۆكرانیادا داهاتی 98 ملیار دۆلار (93 ملیار یۆرۆ)ی لە هەناردەكردنی سووتەمەنی بەردینی بەدەستهێناوە، كە یەكێتی ئەوروپا 61%ی بۆ هاوردەكردنی داوە .

 لە کاتێکدا یەکێتی ئەوروپا ئامانجی کەمکردنەوەی داهاتی نەوتی ڕووسیایە بە سەپاندنی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی دەریایی لە ڕووسیا، مۆسکۆ قەبارەی زیاتر ئاراستەی ئاسیا دەکات.

تۆپەکە هەرجاوەرەو لەقاچی بەرەیەیەکدایە لەماوەیەک کلیلی یارییەکە لە درێژخایەن و کورتخایەندا لە دەستی مۆسکۆدایە

 بەڵام ڕووسیا ڕووبەڕووی ئەرکی قورستر دەبێتەوە کە بریتییە لە گۆڕینی هەناردە و داهاتی غازی ئەوروپا بەوانەی کە لە ئاسیایە.  ئەو LNG یەی کە ڕووسیا بۆ چین دەینێرێت تەنیا بەشێکی کەمی هەناردەی بۆرییەکانی ڕووسیایە بۆ ئەوروپا، تەنانەت لە کاتێکدا مۆسکۆ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دابینکردنی گازی بۆ وڵاتانی کیشوەرەکەی کەمکردووەتەوە.

رووسیا لە ئێستاوە غازی سروشتی لە رێگەی هێڵی بۆری پاوەر ئۆف سیبیریا دەنێرێت بۆ چین، كە لە كۆتایی ساڵی 2019 خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 نیکۆس تساڤۆس، توێژەر لە پرۆگرامی ئاسایشی وزە و گۆڕانی کەشوهەوا لە سەنتەری ئەمریکی بۆ توێژینەوە ستراتیژی و نێودەوڵەتییەکان، وتی، "ڕووسیا لە کۆتاییدا دەتوانێت بزنسێکی بەرچاو بنیات بنێت کە ئاراستەی بازاڕەکانی ئاسیا بێت، بەڵام گواستنەوەکە دەستبەجێ و ئاسان نابێت، و دەبێت." بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە پشت بە هاوبەشە بیانییەکان دەبەستن، لەنێویاندا چین”.

 لە بەرامبەردا ئەمریکا کە پێش سعودیە و ڕووسیا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی خاوە لە جیهاندا، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە بەهۆی بەشێک لە زیانەکانی دابینکردنی نەوت و گاز لەلایەن ڕووسیاوە دروست بووە.  هەناردەی گازی سروشتی شلکراوی ئەمریکا بۆ ئەوروپا بەرزبووەتەوە، هەناردەی سووتەمەنیش بەهێزە سەرەڕای ئەوەی چەند ساڵێک لە ئەمریکا کەمی کۆگاکانیان هەیە.

 ڕەنگە کەرتی بەرهەمهێنانی نەوتی لمی ئەمریکی براوەیەکی گەورە بێت لە مامناوەند تا درێژخایەندا

 ئەو زانیاریانەی کە لەم دواییانەدا لەلایەن وەزارەتی وزەی ئەمریکاوە بڵاوکراونەتەوە، دەریانخستووە کە کۆگای نەوتی خاو لە یەدەگی ستراتیژی نەوتی ئەمریکا بە ڕێژەی ٦.٩ ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە لە ماوەی ئەو هەفتەیەی کە لە بیست و چواری حوزەیران کۆتایی هاتووە.

 بەڵام پیشەسازی نەوتی شیل لە ئەمریکا ڕووبەڕووی کێشەی کورتخایەن دەبێتەوە لە بەرزکردنەوەی بەرهەمهێناندا، چونکە تێچوونەکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە و خراپتربوونی دواکەوتنی زنجیرەی دابینکردن.  هەروەها بەرهەمهێنەرانی ئەمریکی سەرنجیان لەسەر پێدانی قەرز و پاداشتکردنی خاوەن پشکەکانە.  ئەوان نیگەرانن لە بەردەوامی هێرشەکانی ئیدارەی بایدن کە هانی پلانەکانی وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان بێهیوا دەکەن.

 هەفتەی رابردوو زیاتر لە دەیان كۆمەڵەی وزە بە سەرۆكایەتی پەیمانگای نەوتی ئەمریكی داوایان لە سەرۆك جۆ بایدن كرد سەردانی ناوەندەكانی بەرهەمهێنانی نەوت و غازی ئەمەریكا بكات پێش ئەوەی بەرەو سعودیە بڕوات بۆ داواكردنی نەوتی زیاتر لە گەورەترین هەناردەكاری نەوتی خاو لە جیهاندا.

 کۆمەڵەی وزە لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک بایدن رایگەیاندووە، بەناوی ئەو ملیۆنەها ئەمریکییەی کە لە پیشەسازی نەوت و گازی سروشتی لە ئەمریکا کاردەکەن، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە گەشتی داهاتووتان بۆ سعودیە.

 بەڵام پێش ئەوەی سەردانی ڕیاز بکەن، بانگهێشتتان دەکەین بۆ سەردانی شاری رینۆڵدسڤیل لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا.  دڵی شیلەی ئەو دەوڵەتەیە کە تێیدا لەدایک بووە، هەروەها یەکێکە لە ناوچە بەرهەمهێنەری غازی سروشتی جیهان.  یەدەگی وزەی ئەمریکا کە بە بەرزترین ستانداردی ژینگەیی لە جیهاندا بەرهەم دەهێنرێت، وەڵامە لە هەوڵی جیهانی بۆ دابینکردنی وزەی متمانەپێکراو.  توانای کێبڕکێ و ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بەرز دەکاتەوە و دەرفەتی ئابووری بۆ هەموو گۆشەکانی وڵات دەڕەخسێنێت”.

ئەنجام 

بەپێی شیکارەی بابەتەکەمان ڕوون دەبێتەوە کە براوەی گەورە لەماوەی درێژ ئەمریکا دەبێت لەجەنگەکەو ئەم ناوچانە دەبنەجێگەی هەژموونی ئەمریکا و بەرژەوەندی کوردیش لەگەڵ ئەم هەژموونە دێتەوە  چونکە ئەگەر ڕووسیا بەردەوام بمێنێتەوە ئەوابازاڕی وزەی ڕوودەکاتە وڵاتانی چین و ئاساو هەژموونی لەم ناوچەکەمتردەبێتەوە چونکە لەبەردەوامی جەنگ و کۆتایی هێنانی هاوردەی وزەی ڕووسی لەجیهان بەگشتی و لەئەوروپا بەتایبەتی ئەوا ڕووسیا توشی کێشەی گەورەی ئابوری دەبێتەوە .

لەئێستادا دووبەرەکەو ئاماژەکانی ئاراستەی سەرکەوتن و دۆڕانی جەنگەکە دەرکەوتوون و ئەونەزمەنوێ یەی جیهان  ئاراستەی ململانێکان دەکات و کورد دەبێت هەڵسەنگاندنی ورد لەسەر هەردووبەرەکەوئەنجامەکانی جەنگەکەبکات و نابێت خۆی بداتە دەست قەزاوقەدەر  لەپێش هەڵگیرسانی جەنگی ڕووسی ئۆکرانی  ڕاستەوخۆ کاریگەری ئەم جەنگە لەسەر هەرێمی کوردستان دەرکەوت بەدەرکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق دژی یاسای نەوت وگازی هەرێم و پاشتر لێکەوتەزۆرەکانی دوای بڕیارەکە چ لەلایەن عێراق و چ لەلایەن ڕووسیاو ئێران .

ئەگەرکورد وریانەبێت بەهۆی هەڵەوە پێشهاتی گەورەتر دروست دەبێت.

هێشتا جەنگە کە سەرەتایە کورد نابێت پەلە لەبڕیاردان بکات چونکە کێشەی ئێمەهەناردەی غازەو کوردیش بەم زووانە ناتوانێت غازهەناردەبکات و غازەکەی ئێستا بەشی پێویستی ناوخۆدەکات دەبێت چاوەڕێبکات لەئایندە و لەکاتی خۆی بڕیارە یەکلاکەرەوەکان بدات و ئەوکاتی ڕووسیا بەرەو چین وڵاتانی ئاسیادەڕوات .

مافناس : ڕێبوار محمد محمد ئەمین 

ماستەر لەگرێبەستی نەوت وگاز

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە