کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەممار حەكیم داوای پێكهێنانی حكومەتێكی یەكڕیزی نیشتمانی دەكات

.

09:58 AM - 03/07/2022

عەممار حەكیم داوای پێكهێنانی حكومەتێكی یەكڕیزی نیشتمانی دەكات   
 عەممار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەت لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عیراقییەكان رایگەیاندووە، عیراق پێویستی بە حكومەتێكی خزمەتگوزاری نیشتمانی هەیە كە توانای دڵنیابوونەوەی خەڵكی عیراق و گێڕانەوەی متمانە بۆ پرۆسەی سیاسی و سیستمی سیاسی هەبێت.
عەممار حەكیم راشیگەیاندووە، پێویستە چارەسەركردنی شكستەكان بەپێی ئەو میكانیزمانە بێت كە پرۆسەی سیاسی پەسەندی كردوون، تەئكیدیشیكردەوە لەوەی پێویستە هەموان پابەندی پاراستنی سەروەری و یەكپارچەیی وڵات بن و كار بۆ دەربازكردنی عیراق بكەن، لەو دۆخە چەقبەستووە سیاسییەی تێكەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە