کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێمن هەورامی: بەرێكەوتنی لایەنەكانیش ناتوانرێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بكرێت

.

02:25 PM - 02/07/2022

هێمن هەورامی: بەرێكەوتنی لایەنەكانیش  ناتوانرێت هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بكرێت

 هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەرێكەوتنی لایەنەكانیش  ناتوانرێت هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت.
 وتیشی دواكەوتنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێك باشترە لەوەی هەڵبژاردنەكە ئەنجامبدرێت و مەترسی لەسەر یەكڕیزی لایەنە سیاسیەكان و قەوارەی هەرێم دروستببێت.
 ئاماژەی بەوەشكرد: هەوڵماندا ئەو پرسە لەپەرلەمان یەكلای بكەینەوە و لێكترنزیكردنەوەی سیاسی بكرێت لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كرودستان، بەڵام ئەوە نەكرا بۆیە لە كۆبونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنەكان كار لەسەر لێكترنزیكردنەوەی لایەنەكان كراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە