کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانگی رابردو بەغدا بە بەهای زیاتر 11 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

.

01:10 PM - 02/07/2022

مانگی رابردو بەغدا بە بەهای زیاتر 11 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

مانگی رابردوو وەزارەتی نەوتی عیراق  بە بەهای زیاتر لە 11 ملیار دۆلار، 101 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە،لەوبارەیەوە وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە بەپێی ئامارەكانی كۆمپانیای نیشتمانیی بە بازاڕیكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا 101 ملیۆن و191 هەزار و 236 بەرمیل نەوت فرۆشراوە، ئاماژەی بەوەش كردووە بڕی پارەی نەوتە فرۆشراوەكە بە 11 ملیار و 505 ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە و هەر بەرمیلێكی بە 113 دۆلار و 70 سەنت بووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق  ڕاشیگەیاندووە، بەرهەمی ئەم مانگە لە بیر و كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 97 ملیۆن  و 980  هەزار و 589 بەرمیل بووە، بەڵام بەرهەمی نەوت لە كێڵگەكانی كەركوك بەڕێگای بەندەری جیهانی توركی گەیشتۆتە 2 ملیۆن و 910 هەزار و 887 بەرمیل نەوت و رۆژانە عێراق 3 ملیۆن و 373 هەزار بەرمیلی فرۆشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە