کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەڵەبجە: سەرجەم ئەو بازاڕ و دوکانانه دادەخرێن کە کاری فرۆشتنی چەکی تیا ئەنجام دەدرێت

.

08:28 PM - 30/06/2022

دوای بڕیاری بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشت بەستن بە ڕێنمایی بەرێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بڕیارانەی    خوارەوە دران:ـ
‎یەکەم: لە رێكەوتی ۲٠۲۲/٦/۳٠ سەرجەم لایەنه پەیوەندیدارەکان ئاگادار کرانەوە کە سەرجەم ئەو   بازاڕ و دوکانانه دادەخرێن کە کاری فرۆشتنی چەکی تیا ئەنجام دەدرێت
‎دووەم: هەریەکە لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە راسپێدران کاری پێویست ئەنجام بدەن رێگری بکەن لەهەموو جۆرە مامەڵەیەک کە بە چەکەوە ئەنجام بدرێت و بەردەوام لە رێگەی دانانی خاڵی پشكنین دەست بەسەر چەکی بێ مۆڵەتدا بگرن
‎سێیەم: داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەکەین پابەند و هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بن لە پێناو رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ سەرجەم هاووڵاتیان
.
‎ ئازاد تۆفیق
‎پارێزگاری هەڵەبجە
۲٠۲۲/٦/۳٠

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە