کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، كونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی كوردستان

.

09:56 PM - 29/06/2022

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، كونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی كوردستان.
سەردانەکەی ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بوو وەک کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان و لەبەرامبەردا سەرۆکی یەکێتی سوپاسی هەوڵ و خزمەتەکانی کرد لەماوەی رابردوودا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
لەدرێژەی دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق و کارکردن بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان تاوتوێکران.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەفدی میوانی لەبارەی دوایین ھەوڵەكان بۆ پێکھێنانی حکومەتی عیراق بەرچاوڕوونکرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دەبێت هاوبەشی و شەراكەتی راستەقینە بنەمای حكومەتی نوێ بن و هەموو هەنگاوەكانیش لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور بێت و مافی هەموولایەك پارێزراوبێت.
سەرۆك بافڵ وتیشی، لەگەڵ دۆستەکانمان لە بەغدا بناغە بۆ حوكمڕانییەكی نوێ دادەڕێژین کە ئامانج لێی بەھێزکردنی پایەکانی دەوڵەت و فراوانکردنی خزمەتەکانی بێت بۆ خەڵک. دەبێت حكومەتی نوێ خزمەتی هەموو عیراقییەكان بكات بەبێ جیاوازی و دووربێت لە جیاكاری و دەمارگیری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە