.
03:12 PM - 23/06/2022
راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئاشكرایكرد: نەیمار داسیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بۆ یانەی بەرشەلۆنە پێشنیاركراوە تا لەم هاوینە بگەرێتەوە ریزی یانە كەتەلۆنیەكە، بەپێی زانیاریەكانی پرۆگرامی ئەلچرینچیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی: یانەی بەرشەلۆنە لەو كاتەی لەهەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بایرن میونشنی ئەڵمانی یە، بینیزهاڤی بەرێوەبەری كارەكانی نەیمار تواناكانی ئەو یاریزانەی بۆ یانە كەتەلۆنیەكە پێشنیاركردووە، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: گواستنەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە تەنها 50 ملیۆن یۆرۆی دەوێت و لە ئەگەری شكستی گرێبەستی گواستنەوەی لیڤاندۆڤسكی هێرشبەرە بەرازیلی یەكە باشترین بژاردەیە لەبەردەم بەرشەلۆنە، ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو بڕە پارەیەی دیاریكراوە دەتوانرێت گفتوگۆی لەسەر بكرێت و خودی نەیماریش گەرانەوەی بۆ بەرشەلۆنە بەكارێكی باش دەزانێت و تاكە یانەیە بیەوێت پەیوەندی بەریزەكانیەوە بكات ئەگەر بریار لەسەر بەجێهێشتنی پاریس سان جێرمان بدات، لەلایەكی ترەوە ئەلچرینچیتۆ دەڵێت: لەم كاتەدا بەرشەلۆنە بیر لەگواستنەوەی نەیمار ناكاتەوە بەڵكو كاری لەپێشینەیان ئیمزاكردنی گرێبەستە لەگەڵ لیڤاندۆڤسكی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە