کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

زێدان راهێنەرایەتیكردنی پاریس سان جێرمان بە ئەستەم نازانێت

.

03:09 PM - 23/06/2022

زێنەدین زێدانی راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەرگای لەبەردەم راهێنەرایەتیكردنی یانەی پاریس سان جێرمان كردەوە لەداهاتوودا، لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی  لیكیپی  فەرەنسی و لەبارەی وەرگرتنی راهێنەرایەتی پاریس سان جێرمان زێدان وتی: هەرگیز هیچ شتێك ئەستەم نییە، وتیشی: وەك راهێنەرێك لەلایەن 50 یانەوە هەلم بۆ نارەخسێت بەڵكو بژاردەكان دوو یان سییان دەبن، لەچەند هەفتەیەكی رابردوو رۆژنامەوان باسیان لەوە دەكرد زێدان دەبێتە راهێنەری پاریس سان جێرمان پێش ئەوەی ناسر خلێفی سەرۆكی یانە فەرەنسی یەكە بوونی گفتوگۆ لەگەڵ راهێنەرەكەی پێشووی ریاڵ مەدرید رەت بكاتەوە.
لەلایەكی ترەوە ژمارەیەك لەراپۆرتی رۆژنامەوانی ئاماژەیان بەوەكرد كە زێدان خەونی ئەوەیە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و چاوەروانی هەلێك دەكات ئەگەر  دیدیە  دی شامپ لەدوای جامی جیهانی 2022ی قەتەر پۆستەكەی بەجێ بهێڵێت.
جێی باسە: یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی نزیك بۆتەوە لەوەی  ماوریسیۆ  پۆچیتینۆی  ئەرجەنتینی لەپۆستی راهێنەرایەتی دوربخاتەوە و گرێبەست لەگەڵ  كریستۆڤ گالتیەی راهێنەری نیس ئیمزا بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە