کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆما لەگواستنەوەی فراتیسی نزیك بۆتەوە

.

12:15 PM - 23/06/2022

یانەی رۆما لەسەر ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی داهاتوو بەردەوامەو لەگواستنەوەی  داڤیدی  فراتیسی  یاریزانی یانەی ساسۆلۆ نزیك بۆتەوە، یەكێك لەو یاریزانانەی مۆرینهۆی راهێنەری یانەی رۆما كە گرنگییەكی زۆری پێدەدات و ئامانجیەتی لەمیركاتۆی هاوینە بیگوازێتەوە ریزی یانەكەی فراتیسی یاریزانی هێڵی ناوەراستی ساسۆلۆیە.
سەبارەت بەداهاتووی ئەو یاریزانە تۆری هەواڵی سكای سپۆرت بڵاویكردۆتەوە: ئیدارەی رۆما بەشێوەیەكی سەرەتایی لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتۆتە رێككەوتن، بریارە لەرۆژانی داهاتوو  فراتیسی  بەرەسمی بۆندە نوێیەكەی لەگەڵ رۆما ئیمزا بكات كە تا ساڵی 2027-ە، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەو یاریزانە لەساڵی 2017ەوە پەیوەندی بەیانەی ساسۆلۆ كردووە و لەوەرزەكانی رابردووش بەشێوەی خواستن یاریی بۆ هەردوو یانەی ئیمپۆلی و مۆنزا كردووە، لەبەرامبەردا دەستبەرداربوونی  فراتیسی ساسۆلۆ داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەكات، بەڵام رۆما داوای كەمكردنەوەی بری بۆندەكە دەدات، بۆیە بەرپرسانی ساسۆلۆ لەبەرامبەر كەمكردنەوەی ئەو برە پاریە داوای ئەوە لەرۆما دەكەن لەداهاتوودا ئەگەر رۆما ئەو یاریزانە بفرۆشێت ئەوا لەسەدا 30 ی بۆندەكەیان پێ بدەن.
جێگەی باسە: وەرزی رابردوو  فراتیسی لەگەڵ ساسۆلۆ لە 34 یاری بەشدار بووە و چوار گۆڵی تۆماركردوە و چوار گۆڵیشی بۆ هاورێ یاریزانەكانی دروستكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە