کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كارەبای فامیلی مۆڵی سلێمانی لە تیشكی خۆر دابین دەكرێت

.

08:40 PM - 19/06/2022


لە رێوڕەسمێكدا سیستمی سۆلار لە فامیلی مۆڵی سلێمانی لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەكارخرا، سیستمەكە لەڕێگەی وزەی خۆرەوە زیاتر لە 4 هەزار ئەمپێر كارەبا بۆ بازاڕەكە دابین دەكات.
لە وتەیەكیشدا جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا، مەترسییەكی زۆر لەسەر ژینگەی هەرێمی كوردستان و عیراق هەیە و گۆڕانكاری ژینگە دەبێتە مەترسی نوێ، هەر بۆیە گرنگە حكومەتی عیراق رۆڵی گەورە لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا بگێڕێت. هەروەها قوباد تاڵەبانی، سوپاسی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد، لەپای هەوڵەكانی بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان و زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە