کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن گرێبەستی مانوێل نۆیەری تاهاوینی2024نوێكردەوە

.

01:11 PM - 24/05/2022

بایرن میونشن گرێبەستی مانوێل نۆیەری تاهاوینی2024نوێكردەوە
بەشێوەیەكی رەسمی یانەی بایرن میونشن گرێبەستی  مانوێل نۆیەری گۆڵچی تا هاوینی ساڵی 2024 نوێكردەوە   نۆیەر كە لەساڵی 2011ەوە لەیانەی شالكەوە پەیوەندی بەبایرن میونشن كرد كاروانێكی گەورەی لەگەڵ یانە باڤاریەكە بەرێكردووە و بووەتە یەكێك لەباشترین گۆڵچییەكان لەجیهاندا بەدرێژایی مێژوو   ئەو گۆڵچییە تەمەن 36 ساڵە لەماوەی وەرزی 2021 بۆ2022 سەركەوتووە بووە لەوەی بۆ 10 یاری پارێزگاری لەخاوێنی تۆڕی گۆڵەكەی بكات كە هاوكار بوو بۆ بەدەستهێنانی نازناوی بۆندس لیگای ئەڵمانی لەلایەن بایرن میونشن بۆ جاری دەیەم بەدوای یەك و نوسیینەوەی ژمارەیەكی پێوانەیی كە جگە لەو 10 نازناوە نۆیەر لەگەڵ یانەكەی 5 نازناوی جامی ئەڵمانیا و 6 نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانی و دوو نازناوی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەستهێناوە  نۆیەر لەلێدوانێكیدا وتی: زۆر دڵخۆشم لەبەرئەوەی كاروانەكەم لەبایرن میونشن بەردەوامە و دڵنیام خاوەنی تیپێكی بەهێزین و لەوەرزی داهاتوو ركابەری لەسەر سەرجەم نازناوەكان دەكەین

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە