کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێم لە سلێمانی لەگەڵ یەکێتی،گۆڕان،کۆمەڵ،یەکگرتوو کۆبوویەوە

.

08:22 PM - 22/05/2022

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیاوەری وەفدێكی سەرۆكایەتی هەرێم سەردانی سلێمانی كرد و بەجیا لەگەڵ سەركردایەتیی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‌ كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كەجێگرانی سەرۆكی هەرێم ئامادەی بوون، دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عیراق و ئاڵنگارییەكان تاوتوێ كرا. هەروەها تەئكید لەگرنگیی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكان و تەبایی و پێكەوەیی و یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان كرایەوە و هاوڕا بوون كە چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان لایەنەكان و یەكدەنگییان بە تایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،كاریگەریی ئەرێنی بەسەر دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستانەوە دەبێت و پێگەی كوردستانیش لە بەغدا بەهێزتر دەكات. دوای كۆبونەوەكانیش سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٢ لە سلێمانی، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە جیا لەگەڵ بەڕێزان بافل تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، عومەر سەید عەلی لە بزووتنەوەی گۆڕان و عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‌ و سەركردایەتیی ئەو لایەنانە كۆبوووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێزان جێگرانی سەرۆك و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە ڕاوێژكاران ئامادەی بوون، دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عیراق تەحەدییەكان، تاوتوێ كرا.
لەكۆبوونەوەكاندا جەخت لە گرنگیی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكان و تەبایی و پێكەوەیی و یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان كرایەوە و هاوڕا بوون كە چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان لایەنەكان و یەكدەنگییان بە تایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریگەریی ئەرێنی بەسەر دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستانەوە دەبێت و پێگەی كوردستانیش لە بەغدا بەهێزتر دەكات.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە هەوڵەكانی لەپێناو یەكڕیزی و تەبایی لەنێوان لایەنەكاندا بەردەوام دەبێت و وەك هەمیشە بە چەتری كۆكەرەوەی هەموو لایەن و پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە.
لایەنە سیاسییەكان هەوڵەكانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیان لەپێناو كۆكردنەوەی لایەنەكان و یەكڕیزی و تەباییدا، بەرز نرخاند و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ خواست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە