کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك سەبارەت بە بۆردومانەكانی توركیا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

.

04:56 PM - 21/05/2022

بەنیگەرانییەکی قووڵەوە لەو پێشھاتە ئەمنی و سنووربەزاندنە دەڕوانین و ئیدانەی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سنووری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ و کەمپی ئاوارەکانی مەخموور دەکەین كە شەهیدبوونی چوار هاووڵاتیی مەدەنی و هەشت برینداری لێكەوتەوە.

‏‎وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ کەسوکار و خانەوادە بەڕێزەکەیان، دەستبەجێ داوای راگرتنی ئەم ھێرشانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە ئەرکی دەستووریی و نیشتمانیی خۆی لە پاراستنی خاک و ئاسمانی عێراق بە کوردستانیشەوە رابپەڕێنێت و لە رێگەی کەناڵە دیبلۆماسییەکانەوە حکومەتی تورکیا لەم پێشێلکارییە ئاگاداربکاتەوە.

‏‎ھاوکات حکومەتی ھەرێمیش لەسەر ئەم رووداوە بانگهێشتی کونسوڵی تورکیا لە ھەرێم بکات و روونکردنەوە بدرێت. چونکە ھیچ بیانوویەک نییە بەھۆی سنووربەزاندنەوە خەڵکی مەدەنی لە رووی گیانیی و مادییەوە زەرەرمەندبن. خوێنی ھاووڵاتییانمان پیرۆزە و داوادەکەین پیرۆزییەکانمان بپارێزرێت و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکرێتە کلیلی چارەسەری کێشەکان.

‏‎مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
‏‎٢١ی ئایاری ٢٠٢٢

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە