کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاتی بەڕێوەچوونی دیداری گشتی یەكێتی دیاریكرا

.

03:07 PM - 16/05/2022

كەشتی دیداری یەكێتی دەگاتە جێ
ڕۆژی 28ی ئایار، دیداری گشتی یەكێتی لەسلێمانی دەستپێدەكات و سێ بۆ چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت. بەشێك لەكارەكانی دیدارەكە تێكەڵ بەساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی و دەستپێكردنەوەی شۆڕشی نوێ گەلی كورد دەكرێت، كە رۆژی 1ی شەشی هەموو ساڵێك بەڕێوەدەچێت.
دیداری یەكێتی وەك هیوایەك لێی دەڕوانرێت بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەكێتی بۆ كۆی پرسەكان، ئەم دیدارە بانگەوازێكی هەڤاڵانەو نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێ كردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی گوتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆ ئەوەی‌ بەدیدگایەكی نوێوە ئامادەبێت ئەركەكانی سەرشانی جێبەجێ بكا و سەرەنجام باشتر خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبەینێیەكی باشتر كوردستانێكی ئاوەدان بۆ هەمووان، بێ جیاوازی، فەراهەم بكات.
یەكەم دیدار لەبادینانی سەربەرز و لەمەڵبەندی ئیبراهیم عەزۆ و هەڤاڵەكانی بەسترا و داواكاری و داوای بادینییەكان و گرفت و كێشەكانی ناوچەكە باسكران، جەماوەری یەكێتی لەدیدارەكە راشكاوانە دیدگای خۆیان بۆ ئایندەی یەكێتی خستەڕوو، دوای بادینان دیداری یەكێتی لەكەركوكی قودسی كوردستان بەسترا، ئەو كەركوكەی بێ یەكێتی ناژی و یەكێتیش بێ كەركوك ناژی، دیداری یەكێتی لەكەركوك دەریخست ئەوەتا كەركوكییەكان ئێستاش لەخەمی یەكێتییەكەیاندان و ئەوان دڵخۆش و بەختەوەر و خەمخۆرانە گفتوگۆیان لەسەر دۆخی شارەكە و حزبەكەی خۆیان كرد.
لەدوای قودسی كوردستان، كاروانەكەی دیداری یەكێتی گەیشتە هەولێری قەڵاو منارە، لەهەولێر باس لە یەكێتییەكەی خەڵك كرا و دیدگای یەكێتیش بۆ ئایندەی خەڵك و شێوازی بەرگری لەداوا و مافی خەڵك باسكران و دیدارەكەش سەركەوتوو بوو هاوشێوەی تەواوی دیدارەكانی تری پێش خۆی.
دیداری یەكێتی گەیشتە گەرمیانی لانكەی قوربانیدان، لەوێ گەنجە خوێن گەرمەكانی گەرمیان یەكێتیانە و بەوپەڕی دڵسۆزی بەشداریان لەدیداری یەكێتی كرد و دیدارەكەش چەند راسپاردەیەكی گرنگی بۆ یەكێتییەكەی خۆیان و گەرمیانییە بەش مەینەتەكان ئامادەكرد.
دوای گەرمیان ،دیداری یەكێتی گەیشتە هەڵەبجەی شەهید و شارەزوور  و لەو دیدارەدا خەڵك و كادران بەرۆحیەتێكی یەكێتیانە بەشداریانكرد و بەپێشنیار ودیدی خۆیان دیدارەكەیان دەوڵەمەند كرد.
دواتر كاروانەكەی دیداری یەكێتی گەیشتە دەروازەی راپەرین و لەوێ  گەنج و پیر و كۆمەڵانی خەڵك بەشداریان كرد و بەڵێنی نوێبوونەوەی یەكێتیەكان دا و چەندین لیژنە پێكهێنران بۆ دارشتنی سیاسەتێكی نوێ و پێشكەشكردنی دیدوبووچۆنی نوێ بۆ داهاتووی یەكێتی.  
دیداری یەكێتی لە بەغداش بوو، لەبەغدای پایتەخت سیاسەت و بەرنامەی یەكێتی بەپشت بەستن بەسیاسەتی حەكیمانەی مام داڕێژرایەوە و راپۆرت و نووسراوی پێویست ئامادەكرا.
سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانی، وێستگەیەكی تری دیداری یەكێتی بوو، لەسلێمانی پۆل پۆل یەكێتییەكان لەناو لیژنەكانی یەكێتی سەرقاڵی داڕشتنی سیاسەتی دروست و راست و نوێی یەكێتییەكەیان بوون.
دواتر خانەقینی هەمیشە كوردستانی باوەشی بۆ دیداری یەكێتی كردەوە و داوكاری و داخوازییەكانی خانەقینەییەكان بۆ یەكێتییەكەی خۆیان لەرێگەی چەند راپۆرتێكەوە ئامادەكران و ئاڕاستەی لیژنەی باڵا كران.
ئێستاش هەموان لەچاوەڕوانی بەستنی دیداری یەكێتین كەبڕیارە 28 ئەم مانگ بەڕێوەبچێت و یەكێتیش بەدیدگایەكی نوێ و سیاسەتێكی سەردەمیانەوە نوێ بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە