کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی مامۆستایان كۆمەڵێك داواكاری خستەڕوو

.

05:59 PM - 14/05/2022

یەكێتی مامۆستایان كۆمەڵێك داواكاری خستەڕوو
بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنیەوە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و كۆمەڵێك داواكاری خستەڕوو.
لەو ڕاگەیاندراوە هاتووە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەماوەی دوور و درێژی تەمەنیدا هەمیشە لەسەنگەری خەبات و قوربانیدان و سەرمەشقی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن بووە، یەكێتی مامۆستایان داوادەكات پەروەردە و خوێندنی باڵایەكی باش بكرێتە كاری لەپێشینە و توانای ماددی و مرۆیی بۆ بڕەخسێندرێت.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەچەند خاڵێك پێداگیری لەبەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندن و مافەكانی مامۆستایان دەكات و داوا لەحكومەتی هەرێم دەكات جێبەجێیان بكات لەوانە بودجەی تەواو و پێویست تەرخان بكرێت بۆ دروستكردنی باڵەخانەی خوێندن بەبێ هێنانەوەی هیچ پاساوێك و موچە بەبێ دواكەوتن هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا بدرێت و پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان دەستپێبكاتەوە.
یەكێتی مامۆستایان داوادەكاتدەست بەدابەشكردنی زەوی نیشتەجێبون بكرێتەوە و بەپەلە و بێ دواكەوتن كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەربكرێت و یاسایەكی خانەنشینی تازە و یەكگرتوو دەربكرێت هاوشێوەی یاسای خانەنشینی حكومەتی ناوەندی بیت و بایەخ بەخوێندنی كوردی لەناوچە دابڕێندراوەكان بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە