کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بوروسیادۆرتمۆند دەیەوێت هیلەر بكاتە شوێنگرەوەی هالاند

.

01:51 PM - 14/05/2022

بوروسیادۆرتمۆند دەیەوێت هیلەر بكاتە شوێنگرەوەی هالاند
 سباستیان هیلەری كۆت دی ڤواری و گۆڵكاری یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی لەلایەن بەرپرسانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانییەوە كراوەتە ئامانج و هەموو هەوڵێكی خۆشیان خستۆتە كار تا ناوبراو بكەنە شوێنگرەوەی ئیرلینگ هالاندی نەوریجی  بە پێی زانیاری سەرچاوەیەكی نزیك لەو یانە ئەڵمانیە: بەرپرسانی یانەی دۆرتمۆند دوای فرۆشتنی هالاند بە یانەی مانچستەرسیتی  بە شێوەیەكی نهێنی هەوڵەكانیان بۆ كڕینی هیلەر دەست پێ كردووە و بە نیازیشن لە نزیك ترین كاتدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی ئەیاكس دەست پێ بكەنەوە  ئەویش تا بتوانن لە وەرزی داهاتوودا ئەو هێرشبەرە بە توانایە ببەنە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارك و بكەنە شوێنگرەوەیەكی گونجاوی ئیرلینگ هالاندی گۆڵكاری یانەكەیان  كە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەو ئەستێرە نەرویجیە دوای 2 وەرز و نیو یاری كردن ریزەكانیان جێ بهێڵێت و بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستێكی درێژخایەنی لەگەڵ یانەی مانچستەرسیتی ئیمزا كرد  ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كردووە : لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی یانەی دۆرتمۆند چاودێری هیلەریان كردووە و لەو باوەرەشدان ناوبراو بتوانێت لە ریزی یانەكەیان ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات و لە داهاتووشدا هاوكاری سەرەكی یانەكەیان بێت بۆ بردنەوەی نازناوەكان  سباستیان هیلەری تەمەن 27 ساڵ لە رابردوودا یاریزانی یانەكانی ئۆكسێری فەڕەنسی و ئۆترێختی هۆڵەندی و ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی و وێستهام یونایتدی ئینگلیزی بووە و لە زستانی 2021 یشەوە یاری بۆ یانەی ئەیاكس دەكات و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی لە كۆی 65 یاری رەسمی 47 گۆڵ تۆمار بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە