کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەخەبات 5 كەس بنەماڵەیەك كوژران

.

09:39 PM - 13/05/2022

لەخەبات 5 كەس بنەماڵەیەك كوژران
لە سنووری قەزای خەبات پێنج كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كوژران، گەلی كوردستان زانیویەتی رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی زەویوزارەوە لە گوندی كەوڕەبەن لە سنووری شارۆچكەی رزگاری قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر  روویداوە، لەرووداوەكەدا كەسێك برایەكەی خۆی و دوو برازای كوشتووە و دواتر كوڕێكی ئەو بكوژەش كوژراوە، و باس لەوەش دەكرێت كەسێكی تر كە لەرووداوەكەدا بریندارببوو بوو، گیان لەدەستداوە، بەوەش كۆی كوژراوانی رووداوەكە بۆتە 5 كوژراو.
لای خۆیەوە كوێستان ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەبات رایگەیاندووە رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆنی نێوان دوو خێزانەوە بووە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
هەر سەبارەت بەرووداوەكە پۆلیسی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاندووە شەڕەكە لە گوندی كەورەبەن سنووری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دوو برا روویداوە، بەوتەی پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری رووداوەكە بەبرینداری دەستگیركراون.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە