.
10:06 - 26/03/2022
سەرۆكی پەرلەمانی عیراق سەردانی ئێران دەكات
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە، سبەی یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر بانگهێشتی محەمەد باقر قالیباق- سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای ئێرانی بەسەردانێكی رەسمی روو لەتارانی پایتەختی ئەو وڵاتە دەكات .
وەك لەراگەیەندراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی حەلبوسیدا هاتووە، لەسەردانەكەیدا سەرۆكی پەرلەمانی عیراق چاوی بە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران و ژمارەیەك لەبەرپرسانی تری ئەو وڵاتە دەكەوێت.
لایخۆشیەوە قالیباف لەبانگهێشتنامەكەیدا بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عیراق تەئكیدی لەسەر هاوكاری نێوان هەردوو وڵات كردوەتەوە و پەیوەندی دۆستایەتی نێوان تاران و بەغدای بەگرنگ و پڕ بایەخ بۆ هەردوولا ناوبردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە