کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنتۆنی مارسیال بە شێوەی خواستن روویكردە سیڤیلیە

.

01:19 PM - 26/01/2022

ئەنتۆنی مارسیال بە شێوەی خواستن روویكردە سیڤیلیە
بەرەسمی یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی رایگەیاند : لەگەڵ یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی رێككەوتوون لەسەر ئەوەی ئەنتۆنی مارسیالی هێرشبەری فەرەنسی بە شێوەی خواستن و تا كۆتایی ئەم وەرز یاری بۆ یانە ئەندەلوسیەكە بكات / لەوبارەیەوە یانەی سیڤیلیە بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە مارسیال بۆتە یاریزانی یانەكە و بۆ ماوەی 6مانگ لە ریزەكانی یانە ئەندەلوسیەكە یاریدەكات بێ ئەوەی لە گرێبەستەكەی بژاردەی كڕینەوەی یەكجاری تیا بێت / بڕیاری جێهێشتنی مانچستەریونایتد لە لایەن مارسیالەوە دوای ئەوە هات یاریزانی ناوبراو لەم وەرزەدا بەهۆی بوونی چەند ئەستێرەیەكی وەك كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لایەن راهێنەرەوە پشتی پێ نەدەبەسترا و پێگەی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكە لەدەستدابوو / وا بڕیاریشە ئەنتۆنی مارسیال لە ریزی یانە ئەندەلوسیەكە درێسی ژماری 22لەبەربكات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە