کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا و ئێران بەشێوەی راستوخۆ كۆدەبنەوە

.

02:27 PM - 25/01/2022

ئەمریكا و ئێران بەشێوەی راستوخۆ كۆدەبنەوە    
ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری سەرچاوەیەكی باڵا لەئیدارەی واشنتۆن بڵاویكردەوە، حكومەتی ئەمریكا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی دانوستانی راستەوخۆ و بەپەلە لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە.  
پێشتر حسێن ئەمیر عەبدوللهەیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا راگەیاند و تەئكیدیكردەوە هەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێك كە لە بەرژەوەندی كۆماری ئیسلامی بێت.
هاوكات هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، كۆبوونەوەی راستەوخۆی نێوان نوێنەرانی تاران و واشنتۆن زۆر كاریگەرە، پاڵنەر دەبێت بۆ ئەوەی زووتر هەردوولا بگەنە رێككەوتن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە