کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزە ئەمنییەكانی عیراق كوژرانی ژمارەیەك تیرۆریستی داعشی راگەیاند

.

02:22 PM - 25/01/2022

هێزە ئەمنییەكانی عیراق كوژرانی ژمارەیەك تیرۆریستی داعشی راگەیاند    
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لەڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، بە پشت بەستن بەزانیاری وردی هەواڵگری، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی گورزێكی ئاسمانی یەك لەدوای یەكیان بۆ سەر ژمارەیەك لە حەشارگەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە دارستانەكانی عكێلبی ناوچەی تابی سنووری قەزای تارمیە ئەنجامدا، بەپێی زانیارییەكان لەو هێرشانەدا شەش تیرۆریستی داعش كوژران.
دوێنێش سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندبوو فڕۆكە جەنگییەكانی عیراق دوو مووشەكیان ئاراستەی ژمارەیەك مۆڵگە و حەشارگەی گرووپی داعش لە قەزای تارمیە كردووە و ژمارەیەك تیرۆریستیان كوشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە