کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی: كارەبای پێوەری زیرەك كەمكرایەوە

.

06:59 PM - 20/01/2022

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی: كارەبای پێوەری زیرەك كەمكرایەوە

دوای كۆبوونەوەكەی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنی وەزارەت,سەبارەت بەهەڵسەنگاندنی دۆخی كارەبا لەم وەرزی سەرمایەدا، بڕیاریاندا كارەبای پێوەری زیرەك بۆ 30 ئەمپێر تا كۆتایی مانگی شوبات كەمبكەنەوە، هاوكات ئەوەشیان ڕاگەیاند: بەهۆی شەپۆلی نوێی سەرما و بەفرەوە خواست لەسەر كارەبا بۆ حەوت هەزار مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرهەمهێنانی كارەباش سێ هەزار و 500 مێگاواتە، هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا لە پێناو زیادكردنی ماوەكانی پێدانی كارەبا و كەمكردنەوەی پچڕانی كارەبا, بڕیاریاندا بە ڕاگرتن و كەمكردنەوەی كارەبای كۆمپانیا گەورەكانی كوردستان و پێدانی بە هاووڵاتیان و سنوورداركردنی پێوەری زیرەكی سێ فەیز بۆ 60 ئەمپێر تا كۆتایی مانگی شوبات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە