کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەورترین بەستەڵەكی جیهان ناسراو بە ئەی-68 سەرچاوەی ڕێژەیــەكـی زۆری ئـاوی سـازگارە

.

01:47 PM - 20/01/2022

شاخی سەهۆڵینی ناسراو بە ئەی_68 گەیشتە باشووری جۆرجیا

ئەم شاخە بەستەڵەكە بۆ ماوەیەكی كورت بە گەورەترین بەستەڵەكی جیهان ناسرابوو نزیكەی 6 هەزار كیلۆمەتری داپۆشیبوو لە زەریای ئەتڵسی نزیك بەستەڵەكی لاریسن دوای ئەوەی شكا و جیابووە بەدرێژای گەشتەكەی كە لە ساڵی 2017 لە زەریای ئەتڵسی دەستیپێكرد بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2021 بەرەو توانەوە و دیارنەمان چوو, هاوكات پاشماوەكەی گەیشتۆتە باشووری جۆرجیا.

شایەنی باسە لێكۆڵەرەوان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەم بەستەڵەكە وئەو كاریگەریانەی كە لەسەر ژینگەی ئاوی دروستی كردووە, هەر لەو بارەیەوە ئاشكرایانكردووە بەستەڵەكەكە ڕۆژانە 1.5 ملیار تەن ئاوی سازگاری فڕێدەوەتە زەریاوە كە قەبارەكەی 150 جار زیاترە لەو ئاوەی كە ڕۆژانە بەكاردەهێنرێت لە لایەن دانیشتوانی بەریتانیا , هەروەها تابێت بەرەو باشوری زەریای ئەتڵسی دەڕوات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە