کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانێكی پێشووی ڕیاڵ مەدرید كۆچی دوایی كرد

.

12:12 PM - 19/01/2022

ئەفسانەیەكی یانەی ریاڵ مەدرید كۆچی دوایی كرد
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی مردنی فرانشیسكۆ خینتۆی ئەفسانەی راگەیاند لەتەمەنی 88 ساڵیدا  یانەی شاهانە لەرێگەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەكی رەسمی دەڵێت: یانەی ریاڵ مەدرید و سەرۆك و ئەنجومەنی كارگێڕی خەمبارن بۆ كۆچی دوایی فرانشیسكۆ خینتۆ سەرۆكی فەخری یانەكە و یەكێك لەگەورەترین ئەفسانەكانی یانەكە و تۆپی پێ ی جیهان   باسی لەوەشكردووە:ریاڵ مەدرید دەیەوێت ماتەمینی خۆی  و هاوسۆزی بۆ ماری لویزی هاوسەری و فرانسیسكۆ و خۆلیۆ كوڕەكانی و خانەوادەكەی و كەسە نزیكەكانی و هاورێیانی نیشان بدات خینتۆ كاروانێكی درێژی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەسەر برد كە 18 ساڵ بەردەوام بوو لەو ماوەیە بەشداری لە 600 یاری كرد و لەرێگەیەوە 182 گۆڵی تۆمار كرد   لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش لەنێوان ساڵانی 1955بۆ1969 بەشداری لە 43 یاریدا كردووە   هەر بۆ كۆچی دوایی خینتۆ   یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ماتەمینی خۆی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە: وەرزشكارێك بوو دوبارە نابێتەوە بەڵام پێش هەموو شتێكیش مرۆڤێكی زۆر باش بوو و بۆ هەمیشە لەیادەوەری خانەوادەكەی و تۆپی پێی ئیسپانیا دەمێنێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە