.
11:08 AM - 19/01/2022
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسڕور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی چەند بابەتێک پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، تەندروستی.
- خستنەڕووی پێشنیاری ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی پێشینەکان و باج و ڕەسم و سزای دارایی و کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت.
- ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە