کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵ بە قیست ئامێری كشتوكاڵی بۆ جوتیاران دابین دەكات

.

07:39 PM - 18/01/2022


وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی كەرتی تایبەت ئامێر و كەلوپەلی پێشكەوتوی كشتوكاڵی بە قیستی درێژخایەن بۆ جووتیاران دابین دەكات.
وەزارەی كشتوكاڵی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە‌و تیایدا ئاماژەی بەوەكردوە، بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران‌و بەرەزامەندی هەریەك لە وەزارەتەكانی  ناوخۆو دارایی و كشتوكاڵ توانراوە بە هەماهەنگی كەرتی تایبەت‌و بەبێ‌ وەرگرتنی هیچ پێشەكیەك ئامێر و كەلوپەلی پێشكەوتوی كشتوكاڵی بۆ جووتیاران دابین بكرێت، كە بەشێوەی قیستی درێژخایەن پێیان دەدرێت‌و وێڕای گونجاوی نرخەكانیان، لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ دەكرێت و تابلۆی كشتوكاڵیشیان پێ‌ دەبەخشرێت.
هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵ داوای لەو جوتیارانە كردووە، كە دەیانەوێت لە وەرگرتنی ئەو ئامێرانە سودمەندبن لە رۆژی 23ی ئەم مانگەدا دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بكەن، بۆ ئەوەی ناویان تۆماربكرێت و زانیاری زیاتریان لەبارەی جۆری ئامێرو كەرەستە كشتوكاڵیەكانەوە پێ‌ بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە