کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

39 ملیۆن بەشداربووی مۆبایل لەعیراق هەیە

.

07:12 PM - 18/01/2022

دەزگای ئامار: 39 ملیۆن بەشداربووی مۆبایل لەعیراق هەیە
دەزگای ناوەندی ئاماری عیراق رایگەیاند، لە ساڵی 2020دا ژمارەی بەشداربوانی مۆبایل لە عیراق و هەریمی كوردستان گەیشتۆتە 39 ملیۆن و 300 هەزار.
دەزگای ئامار لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە، بەپێی ڕێژەی ژمارەی دانیشتوان لە كۆی 100 هاووڵاتی لە عیراق و هەرێمی كوردستان، نزیكەی 98یان بەشداربووی یەكێك لە هێڵەكانی مۆبایلن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ژمارەی بەشداربوانی هێڵی تەلەفۆنی نۆرماڵی ماڵان جگە لە هەرێمی كوردستان 2 ملیۆن و 151 هەزار بەشداربووە، هەروەها نزیكەی 682 هەزار كەسیش خاوەنی هێڵی مۆبایلی سەر بە كۆمپانیای گشتی گەیاندن و زانیارییەكانن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە