.
10:45 - 16/01/2022
چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی
رەسوڵ رازی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگی هێشتا گەورەترین فراكسیۆنە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەگەر دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی فراكسیۆنی رەوتی سەدر بڕیار نەدات، ئەوا لە دانیشتنی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا بابەتی گەورەترین فراكسیۆن یەكلایی دەكرێتەوە ، وتیشی: دادگای فیدراڵی پشت دەبەستێت بە بەڵگەكان و ژمارەی ئەو ناوانەی پێشكەشكراون تا گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی دیاری بكات.
ئەو ئەندامەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ئاشكراشیكردووە ، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی بتوانێت سێ بەشی پەرلەمانتاران پێكبهێنێت واتە زیاتر لە 110 كورسی پەرلەمانی هەبێت، ئەوا هەنگاو دەنێن بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنی پەرلەمانی گەورەتر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە