کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كریستاڵ پاڵاس نەیتوانی لە برایتۆن بباتەوە

.

03:17 PM - 15/01/2022

لە میانی یاری دەست پێكی هەفتەی 22ی پریمەرلیگ   یانەی كریستاڵ پاڵاس لە یاریگای فاڵمەر بووە میوانی یانەی برایتۆن   سەرەرای ئەوەی لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن   بەڵام لەتۆماركردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش چۆن دەستی پێ كرد هەرواش كۆتایی پێهات   لە سەرەتای گێمی دووەمدا یاریزانانی كریستاڵ پاڵاس باڵادەست بوون و دوای هەوڵێكی زۆریش   سەرەنجام لە دەقیقەی 69 دا كۆنۆر كالاگەر گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی پێ بەخشین   دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی برایتۆن فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 87 دا یواكیم ئەندیرسۆن بە هەڵە گۆڵێكی لە یانەكەی تۆماركرد و ئەنجامەكەی بۆ یانەی خاوەن یاریگا هاوسەنگ كردەوە   سەرەنجام یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە مایەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە