کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنتۆنیۆ ئەركی سەرپەرشتیكردنی ئەتلەتیكۆ مینیرۆ وەردەگرێت

.

03:18 PM - 14/01/2022

  ئەنتۆنیۆ ئەركی سەرپەرشتیكردنی ئەتلەتیكۆ مینیرۆ وەردەگرێت
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی بەرازیل دووپاتیان كردەوە : یانەی ئەتڵەتیكۆ مینیرۆی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی بەرازیل زۆر نریك بۆتەوە لەوەی ئەنتۆنیۆ محەمەد وەك راهێنەری نوێی یانەكە دەستینشان بكات.
  لەوباریەوە ئاژانسی جی ئەی گلۆبۆی بەرازیلی رایگەیاند : ئەتلەتیكۆ مینیرۆ بەرەسمی گرێبەستێك بۆ ماوەی ساڵێك لەگەڵ ئەنتۆنیۆ محەمەدی تەمەن 51 ساڵ ئیمزادەكات و بە زووترین كات ئەو راهێنەرە پێشكەشی میدیاكان و هاندەرانی یانەكە دەكەن  ئەنتۆنیۆ محەمەد لە كۆتاییەكانی ساڵی 2020ەوە بە بێ كار ماوەتەوە ئەمەش دوای ئەوەی یانەی مۆنتێری مەكسیكی لە ئەركی راهێنەرایەتی دووریان خستەوە  ئەمەش سەرەڕای ئەوەی سەركردایەتی ئەو یانەیەی كرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی مۆندیالی یانەكانی ساڵی 2019   بەمەش ئەنتۆنیۆ محەمەد دەبێـتە جێگرەوەی كوكا كە ئەو راهێنەرە نازناوی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی بەرازیلی بۆ بەدەستهێنا بوون كە لە مانگی رابردوو كۆتایی هات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە